جیهان: دراوی ئه‌لكترۆنی بیتكۆین له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا 17% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا
جیهان: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دراوی ئه‌لكترۆنی بیتكۆین 35% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه
دراوی ئه‌لكترۆنی بیتكۆین له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا له 17 % به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو له‌هه‌فته‌ی ڕابردوشه‌وه تا ئێستا 35% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه, ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه نرخی یه‌ك دراوی بیتكۆین بێست هێنده به‌رز بۆته‌وه به‌جۆرێك یه‌ك دراو له هه‌زار دۆلاره‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه بۆ 20 هه‌زار دۆلار, شاره‌زیانی ئابوریش مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوه‌وه به‌سه‌ركێشی گه‌وره ناو ده‌به‌ن.
له‌درێژه‌ی به‌ره‌وپێشچونه‌كانی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیاو بازاڕكردن, ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین جۆری دراوی ئه‌لكترۆنی و دیجیتاڵی دروست بون و له‌ڕێی ئینته‌رنێت و به‌شێك له بۆرسه‌كانی جیهانه‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ده‌كرێت.
جیاواز له‌مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوه بیانیه‌كان كه هه‌ڵكشان و داكشانیان تاڕاده‌یه‌ك سنورداره, به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن به دراوه ئه‌لكترۆنیه‌كانه‌وه جیاوازه‌و ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن به‌شێكیان قازانجێكی باشیان لێكردووه به‌ڵام بێسه‌ركێشیش نییه.
دراوی بیتكۆین یه‌كێكه له‌و دراوه ئه‌لكترۆنیه دیجیتاڵیانه‌ی له‌ئێستادا له ڕێی ئینته‌رنێت و بۆرسه ئه‌لمترۆنیه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و مێژوی دروستبونی بۆ ساڵی 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێستا ژماره‌ی ئه‌و دراوه ئه‌لكترۆنیه گه‌یشتۆته 21 ملیۆن بیتكۆین, ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا به‌های یه‌ك دراوی بیتكۆین له بۆرسه ئه‌لكترۆنیه‌كاندا ته‌نها شه‌ش دۆلاری ئه‌مریكی بوو, به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كان بڵاو بۆوه‌و ناسرا, له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌های یه‌ك دراوی بیتكۆین هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
12 مانگی ئه‌مساڵ سه‌ره‌تای گه‌شانه‌وه‌ی دراوی بیتكۆین بوو له‌جیهاندا, به‌جۆرێك له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌های دراوی بیتكۆین 20 هێنده به‌رز بۆوه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌های یه‌ك بیتكۆین له بۆرسه‌ی شیكاگۆ 20 هه‌زار دۆلاری تێپه‌ڕاندو ڕۆژی 21 ئه‌م مانگه‌ش به‌های بیتكۆین له بۆرسه‌ی بیتستامپ له لوكسه‌مبۆرگ 16 هه‌زارو 666 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی 22 ئه‌م مانگه دراوی ئه‌لكترۆنی بیتكۆین له بۆرسه‌كانی جیهان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له 35 % به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێریشدا له 17 % به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو یه‌ك دراو به‌رامبه‌ر به 13 هه‌زارو 320 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا, ئه‌وه‌ش كه‌مترین به‌های ئه‌و دراوه ئه‌لكترۆنیه‌یه له 3 مانگی ڕابردوداو زۆرترین ڕێژه‌ی دواكه‌وتنیشیه‌تی به به‌راورد به ساڵی 2013.
به‌ڕای به‌شێك له شاره‌زایانی ئابوری دراوی بیتكۆین دراوێكی ڕاسته‌قینه نییه‌و به‌هۆی زۆربونی خواست له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كه‌ن به‌هاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رز بۆته‌وه, ئه‌و دراوه ته‌نها له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كاری پێده‌كرێت و شتێك نییه به‌رده‌ست بێت.
به‌وته‌ی دكتۆر محه‌مه‌د ڕه‌وفی ئابوریناس ئه‌و جۆره دراوه له‌ڕوی یاساییه‌وه قورسایی نییه‌و هیچ وڵاتێك به‌ڕه‌سمی پاڵپشتی نه‌كردووه, به‌وته‌ی ئه‌و ئابوریناسه به‌شێك له هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه مامه‌ڵه به‌و دراوه‌وه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكیش پێی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه, به‌ڵام ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌سه‌ر كێشی و كه‌هاڕه‌ی كرد خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ناشزانیت دواتر هانا بۆ كوێ به‌ری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆت.
خوێندراوەتەوە1023