حكومه‌ت: ده‌یه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متربكاته‌وه
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نه‌یانتوانی هیچ قه‌رزێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ربگرن
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متر بكاته‌وه و یه‌كێتی و پارتیش فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه پێشمه‌رگه نه‌گرێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی له ئه‌وروپا داوای قه‌رزیان له‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و بانك كردووه به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون قه‌رزیان پێ بده‌ن، رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیش ده‌ڵێت سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداد به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات...
ئیفلاسبوونی حكومه‌ت له‌سه‌رهه‌موو ئاسته‌كان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌دوا كاری حكومه‌ت كردووه كه چیتر ناتوانێت له ساڵی نوێوه لانی كه‌م مامه‌ڵه‌ی خه‌رجیه‌كانی وه‌ك ساڵی 2017 بێت چونكه رۆژ به‌رۆژ به‌هۆی كه‌ڵكه بوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ری‌و ئه‌و ئیفرلاسبوونی ڕوتێكردووه هه‌ر رۆژه‌وه به‌ڕێك پاره له توێژێك ده‌بڕێت به‌نمونه‌نه حكومه‌ت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سێ جار پاره‌ی لێبڕینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی گۆڕیوه هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك بۆیه ئێستاش هه‌ر رۆژه‌وه په‌نا بۆ شتێك ده‌بات بۆیه پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت .
به‌پێی زانیاریه‌كانی KNN حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه چاره‌كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له ساڵی داهاتوودا كه‌متر بكاته‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی داهاتی مانگانه‌یان ته‌نها 450 ملیار دینار و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به سیستمی پاشه‌كه‌وت پێویستی به 670 ملیار دیناره، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌ت ده‌یه‌وێت 100 ملیار دینار له‌موچه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و به‌رگری و فریاكه‌وتن و دژه‌تیرۆر و زێره‌ڤانی و پله باڵاكان پاشه‌كه‌وت بكات و كورتهێنانه‌كه‌ی تری بودجه له‌سه‌رحسابی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی پڕ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی KNN ده‌ڵێت مانگانه بتوانن كه‌مێكیش بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ناتوانن مانگانه موچه بده‌ن.
هاوكات یه‌كێتی و پارتی فشاریان خستۆته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاشه‌كه‌وتێك له‌موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا به‌ره‌سمی به پارتی ڕاگه‌یاند: كه حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ‌و رێككه‌وتنن بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌گرن، بۆیه هه‌ریه‌ك له پارتی‌و یه‌كێتی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌كه له‌ساڵی داهاتوودا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانی داراییه‌وه توشی كێشه‌ی گه‌وره‌بن ئه‌وانیش سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان بۆ ولاتانی دره‌وه وه‌ك هه‌ڵێك قۆستۆته‌وه كه هه‌وڵیانداوه قه‌رز له ژماره‌یه‌ك بانك و كۆمپانیا بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وازانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون ئه‌و بانك‌و كۆمپانیایانه ڕه‌تیانكرۆدته‌وه پاره به قه‌رز بده‌نه حكومه‌تی هه‌رێم.
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌رتای ساڵی داهاتوودا گفتوگۆكانی هه‌رێم و به‌غداد به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێده‌كات و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆكان ده‌كات.
پێشتر سه‌رۆك كۆمار به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ی كه بریتین له نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجه‌یفی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد راگه‌یاندبوو، به‌پێی زانیاریه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه له‌ژێر فشاری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد هه‌رچی زووه ده‌رگای گفتوگۆیان به‌ڕوودا بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به KNN ی راگه‌یاند كێشه‌یه‌كی تری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه به‌غداد ده‌یه‌وێت خۆی وردبینی یه‌ك به‌یه‌كی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و پاره‌كه‌یان بۆ ره‌وانه بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت خۆی وردبینی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداد وه‌ك موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت به‌پێی خواستی خۆی دابه‌شی بكات.
خوێندراوەتەوە15506