هه‌رێم: لێبڕینی موچه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان 5% تا 50% ده‌بێت
هه‌رێم: حكومه‌ت رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مده‌كاته‌وه
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا حكومه‌ت سێ‌جار ده‌ستكاری خشته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و به‌پێی دواهه‌مین خشته‌ش بڕی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له نێوان 5% تا 50%..
ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی دارایی داوایكرد موچه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان 20% تا 70% پاشه‌كه‌وت بكرێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه و دواجار له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بڕیاردرا، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان 5% تا 50% بێت.
به‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی كه موچه‌كه‌ی 501 هه‌زار دینار بووه ته‌نها 25 هه‌زار دیناری لێ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، و پله‌ی لیوا 50% و پله‌ی عه‌مید 30%ی موچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، پله‌كانی نه‌قیب و رائید 20%ی موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، و پله‌كانی تریش به‌رێژه‌ی جیاواز به‌شێك له موچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە11253