سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی پێهات و نۆره‌ی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵییه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، شه‌ڕی داعش كۆتایی پێهاتوه و له‌مه‌ودوا شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌ست پێده‌كات، ده‌شڵێت: گه‌نده‌ڵی هیچی كه‌متر نییه له تیرۆر.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له میانی كۆنگره‌ی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نابێ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكرێنه ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیان، چونكه به‌بێ هاوكاریكردنی جه‌ماوه‌ر، مه‌حاڵ بوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی بتوانن به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتوو بوونایه.
رونیشیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌گه‌نده‌ڵی ناده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، چونكه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر.
وتیشی: پێویسته سود له ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگیرێت و چیتر پشت به‌ژماره نه‌به‌سترێت له ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا.
خوێندراوەتەوە3640