وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق  له مانگی ئازاردا زیاتر له 107 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كردووه 
  
            
            
 وه‌زاره‌تی نه‌وت: 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هه‌زار دۆلار داهاتی فرۆشی نه‌وت بووه 
 
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری هه‌نارده‌ی مانگی ئازاری بڵاوكردهوهو ئاشكرای ده‌كات 6 ملیار و 418 ملیۆن و 58 هه‌زار دۆلار داهاتی فرۆشی  نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئه‌و مانگه بووه. 
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ڕایگه‌یاند، له‌مانگی ئازاری ڕابردوودا 107 ملیۆن و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، به‌ڵام له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هیچ بڕێك هه‌نارده نه‌كراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ڕاشیگه‌یاند، تێكڕای ڕۆژانه 3 ملیۆن و 453 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، بهتێكڕاش نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به نزیكه‌ی 60 دۆلار یان به‌دیاریكراوی به 59 دۆلار و 95 سه‌نت فرۆشراوه. 
            
            
            
            
            
            
                
            
خوێندراوەتەوە398