عێراق

هاوپەیمانیی فەتح داوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكات

ئەحمەد ئەسەدی: داوامانكردووە لە5%ی دەنگی ناوەندەكانی هەموو عیراق ئەژماربكرێتەوە‌


ئەحمەد ئەسەدی: داوامانكردووە لە5%ی دەنگی ناوەندەكانی هەموو عیراق ئەژماربكرێتەوە

هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری لەگەڵ چەند هاوپەیمانیەكی دیكەدا، بە رەسمیی داوایان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق كردووە ئەژماری دەستیی لەسەدا پێنجی ناوەندەكانی دەنگدانی  هەڵبژاردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بكرێت، بۆ ئەوەی بەراورد بكرێت بەئەژماری ئەلكترۆنیی دەنگی سندوقەكان.

بەگوێرەی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، كۆمسیۆن ئەو داوایەی قبوڵاكردوە و دەستیكردوە بەئەژماركردنی دەستیی دەنگی ژمارەیەك لەناوەندەكان.   

بەهۆی ئەو گرفت و كێشانەی لەپارێزگای كەركوك و سلێمانی رویداو دەزگاكانی راگەیاندن باسیان كرد، شەش هاوپەیمانیی هەڵبژاردن داوایەكی رەسمیمان ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق كردو داوامان كرد ئەژماری دەستیی لەسەدا پێنجی دەنگی ناوەندەكانی دەنگدانی هەڵبژاردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بكرێتەوە، تا ئەژماری دەستی دەنگەكان بەراورد بكرێت لەگەڵ ئەژماری ئەلكترۆنیی سندوقەكان، كۆمسیۆن ئەو رێوشوێنە ئەنجام دەدات و ئێمەش چاوەڕوانی ئەنجامەكانین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2287