عێراق

ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: توركیا ناتوانێت سنوری‌ عێراق ببه‌زینێت

عه‌باس به‌یاتی‌: له‌حاڵه‌تی‌ به‌زاندنی‌ سنوری‌ عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هه‌ڵوێستی‌ توندمان ده‌بێت 

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ هاوپه‌یمانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌حاڵه‌تی‌ پێشێڵكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ حكومه‌تی‌ به‌غداد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ولاَته‌ ده‌بێت.

عه‌باس به‌یاتی‌، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی‌ ره‌سمیمان له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا له‌ناو خاكی‌ عێراق پێی‌ نه‌گه‌یشتوه‌، ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، ته‌نها ده‌نگۆیه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، عێراق خاوه‌نی‌ سه‌روه‌ریه‌‌و،  توركیا ناتوانێت سنوره‌كه‌ی‌ ببه‌زینێت، هه‌ر جۆره‌ سنور به‌زاندنێكیش له‌لایه‌ن توركیاوه‌، پێشێلكردنی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، رایگه‌یاند: سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ بۆ سه‌رچیای‌ شه‌نگال ده‌ستیپێكردوه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە153