عێراق

عێراق؛ كوشتن و ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند

ناوەندی‌ راگەیاندنی‌ جەنگیی‌ عێراق ئەنجامدانی‌ ئۆپەراسیۆنێک و کوشتن و دەستگیرکردنی‌ ژمارەیەک سەرکردەی‌ داعش لە خاکی‌ سوریا ڕاگه‌یاند.

ئەمڕۆ هەینی‌، ناوەندی‌ راگەیاندنی‌ جەنگی‌ عێراق ئاشکرای‌ کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی‌ تایبەتدا کە بە فەرمانی‌ فەرماندەی‌ گشتی‌ هێزە چەکدارەکان حه‌یده‌ر عه‌بادی و رۆڵی‌ دەزگای‌ هەواڵگری‌ ئەنجامدراوە توانراوە لە خاکی‌ سوریا و لە نزیک سنوری‌ عێراق ژمارەیەک بەرپرسی‌ باڵا و فەرماندەی‌ سەربازیی‌ و هەواڵگری‌  رێکخراوی‌ داعش و یاریدەدەرێکی‌ بەغدادی‌ دەستگیر بکەن کە پێشتر بەشدارییان لە شەڕی‌ ئەنبار و موسڵدا کردوە.

ئاماژەی‌ بەوەشکردوە هاوکات بەپشتبسەتن بە زانیاری‌ ورد گورزی‌ ئاسمانی‌ لە کۆبونەوەیەکی‌ دەستەی‌ جەنگی‌ داعش وەشێنراوە و لانی‌ کەم (40) فەرماندە و ئەمیر و چەکداریی‌ رێکخراوەکە کوژراون.

به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش پێكهاتوون له‌ :-

1-سه‌دام عومه‌ر جه‌میل، كه‌ ناسراوبوو به‌ ئه‌بو ڕوقیه‌ ئه‌نساری، ناوده‌برێت به‌ كه‌سایه‌تیه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی ویلایه‌تی فورات و سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕی لیوای شه‌رقییه‌.

2-محه‌مه‌د حسین خزر، ناسراو به‌ ئه‌بو سیفی شوعه‌یتی، به‌ ئه‌میری قاتیعی مه‌یادین.

3-عیسام عه‌بدولقادر عاشور زه‌وبه‌عی، ناسراو به‌ ئه‌بو عه‌بدولعه‌قی عێراقی ناوده‌برێت به‌ئه‌میری هێزی گورزوه‌شێن.

4-عومه‌ر شه‌هاب حه‌ماد كه‌ربولی، ناسراو به‌ ئه‌بو حه‌فسی كه‌ربولی، ناسراوه‌ به‌ ئه‌میری هه‌واڵگری ویلایه‌تی فورات و به‌رپرسی قاتعی مه‌یادین.

5-ئیسماعیل عه‌لوان سلێمان عیساوی، ناسراو به‌ ئه‌بو زه‌یدی عێراقی، یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌نهه‌جه‌كانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1551