عێراق

داقوق؛ شه‌وی‌ رابردوو شه‌ڕ له‌ نێوان داعش‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ روویدا

داعش دوو گوندی‌ له‌ سنوری‌ داقوق كۆنترۆڵ كرد
فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق 3 گوندی‌ خورماتوویان بۆردومان كرد


شه‌وی‌ رابرد‌وو، چه‌كدارانی‌ داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ سنوری‌ داقوق‌و دوو گوندیان كۆنترۆڵ كرد.

په‌یامنێری‌ KNN رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردو‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌‌و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردوو گوندی‌ ئه‌لبوكمال‌و ته‌ل حه‌مه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ حه‌فته‌ غار له‌ نێوان داقوق‌و خورماتوو كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ داعش.

په‌یامنێری‌ KNN ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، كوژراو‌و بریندار له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه‌، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كه‌ركوك كراون، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ نیه‌ ژماره‌ی‌ كوژراو‌و برینداره‌كان ئاشكرا بكات.

په‌یامنێری‌ KNN باسی‌ له‌وه‌شكرد، جموجوڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنوری‌ خورماتوو ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌‌و شه‌وانه‌ په‌لاماری‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌وی‌ رابردو‌و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق گونده‌كانی‌ غه‌ڕه‌‌و په‌ڵكانه‌‌و قوڕیچه‌یان بۆردو‌ومان كردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە708