عێراق

قەدەغەکردنی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ عێراق راگه‌یه‌ندرا


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل له‌ تێوان پارێزگاكان قەدەغەکرا.

ھێزە عێراقییەکان ھاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلیان لە شارەکان و نێوان پارێزگاکان قەدەغە کرد، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی کە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانراوە.

نەقیب ئەحمەد خەڵەف ئەفسەری پۆلیس، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌، بە ئامانجی پاراستنی گیانی دەنگدەران و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شاری بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە قەدەغە کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ھەر لەچوارچێوەی پلانی پاراستنی رەوشی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپا و ھێزی ئاسمانی رەوشی پڕۆسەکە لە سەرانسەری وڵات دەپارێزن.

لە چوارچێوەی پلانی پاراستنی رەوشی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە شەوی رابردوەوه‌، سەرجەم دەروازە سنوورییەکان داخران تا ئەمشەویش بەردەوام دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە225