عێراق

فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆی ئه‌سیل نوجێفی‌ ده‌رده‌چێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ئه‌سیل نوجێفی‌، پارێزگاری‌ پێشووی‌ نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش دووه‌م جاره‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستیكردن بۆ ناوبراو ده‌رده‌چێت. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌كاروباری‌ نه‌زاهه‌ رایگه‌یاند: فه‌رمانه‌كه‌یان به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی‌ 340ی‌ سزادان بۆ ئه‌سیل نوجێفی‌ ده‌ركردو‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌ك له‌مانگی‌ 12ی‌ 2016 و تایبه‌ته‌ به‌خه‌رجكردنی‌ پاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاری‌ ئیداریدا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە256