عێراق

كۆمسیۆن: كارمه‌ندانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ده‌نگدانی‌ گشتیدا ده‌نگ ده‌ده‌ن

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان میكانیزیمی‌ ده‌نگدانی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاشكرا ده‌كات.‌

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان میكانیزیمی‌ ده‌نگدانی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاشكرا ده‌كات.

حازم ردێنی‌  ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ سه‌ر به‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، ناوه‌ندی‌ ده‌نگدانیان له‌و شوێنانه‌ داناوه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ تێیدا جێگركراون. 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، كارمه‌ندانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌  له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ گشتیدا ده‌نگ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ رۆژی‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌ خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاند، ته‌نها  كارمه‌ندانی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا ده‌نگ ده‌ده‌ن.

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردووش سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپا و دژه‌ تیرۆر و هێزه‌كانی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆی‌ عێراق و هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا ده‌نگ ده‌ده‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە244