عێراق

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق نوێكردنه‌وه‌ی‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ راگرت

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌ خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری راگرتنی‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تریدا، تاكو دوای‌ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

سه‌عید كاكه‌یی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌KNNی‌ راگه‌یاند، كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كی‌ نیسانه‌وه‌ تاكو 31ی‌ ئایار نوێكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ده‌نگده‌ران واته‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ رابگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ راگرتنه‌كه‌شی‌ كاكه‌یی‌ ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاند: راگرتنی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ پێناوی‌ خێراتركردنی‌ پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ ده‌نگدانه‌. 

ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی‌ زانیارییه‌كانیان نوێ‌ نه‌كرد‌ووه‌ته‌وه‌، ده‌توانن له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌وكارته‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوودا به‌كاریانهێناوه‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە142