عێراق

كۆمسیۆنی باڵا رێگری‌ ده‌كات له‌مامه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ به‌كارتی‌ ده‌نگدانه‌وه‌

عێراق؛ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند رێكارێك په‌سه‌ند ده‌كات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كاندیدو قه‌واره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ به‌كارتی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ بكات، رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌و په‌سه‌ند كردنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پارێزگاری له‌گه‌یشتنی كارتی ده‌نگدان به‌ هاوڵاتیان چوار رێكار ده‌گرنه‌ به‌ر.
به‌گوێره‌ی‌  به‌یاننامه‌كه‌، رێوشوێنی یاسایی له‌دژی‌ هه‌موو ئه‌و قه‌واره‌و  لایه‌نه‌ سیاسی و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به‌كارتی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە176