عێراق

خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری پێشووی عیراق بانگهێشتكراوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌

ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری وردبینی ناوی كاندیده‌كانی ته‌واوكرد

ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری وردبینیكرد له‌ ناوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و به‌گومانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌رابردوو به‌حزبی به‌عسه‌وه‌، وه‌زیری پێشوی به‌رگری عێراقی بانگهێشت كرد.

فارس به‌كوع، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری، به‌رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی راگه‌یاند: ده‌سته‌كه‌یان وردبینی له‌ ناوی كاندیدی لیسته‌كاندا  ته‌واوكردوه‌و ده‌یان كاندیدیشیان به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌حزبی به‌عسه‌وه‌ دورخستۆته‌وه‌.

به‌كوع ئاشكرایكرد، ده‌سته‌كه‌یان زیاتر له‌ 600 كاندیدی تری بانگكردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژیاننامه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌پێش ساڵی 2003 په‌یوه‌ندییان به‌حزبی به‌عس‌و ده‌زگا ئه‌منی‌و هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌ یان نا.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ بانگهێشت كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، (خالید عوبه‌یدی) وه‌زیری پێشوی به‌رگری عێراقه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە185