عێراق

موسڵ: نزیكه‌ی‌ هه‌شت ملیۆن تۆن خۆڵ‌و خاشاك له‌پاشماوه‌ی‌ جه‌نگ ماوه‌ته‌وه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: ئه‌گه‌ر به‌پلان پاشماوه‌كان لانه‌برێت زیانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پاشماوه‌ی‌ خۆڵ‌و خاشاكی‌ جه‌نگ له‌دوای‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ شاری‌ موسڵ به‌هه‌شت ملیۆن تۆن ئه‌ژمار ده‌كات. 

حه‌سه‌ن بارتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌ی‌ ژینگه‌ له‌رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندووه‌، ناوه‌ندێكی‌ كاركردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ زیانه‌كانی‌ شاری‌ موسڵیان كردوه‌ته‌وه‌و پێیانوایه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و به‌پلان خۆڵ‌و خاشاك‌و پاشماوه‌ی‌ جه‌نگ له‌شاره‌كه‌ هه‌ڵبگیرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیانی‌ ته‌ندروستیی‌ بۆ هاوڵاتیان دروست نه‌كات.

به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاندووه‌، هه‌ڵگرتنه‌وه‌و لابردنی‌ پاشماوه‌كانی‌ جه‌نگ له‌شاری‌ موسڵ‌و پاشان له‌ناوبردنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست، كارێكی‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیانی‌ ژینگه‌یی‌ لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌و خه‌ڵكی‌ سڤیلی‌ شاره‌كه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی‌ خۆیان. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە166