عێراق

عێراق؛ یەكەم وێستگەی چارەسەركردنی پاشماوەكانی جەنگ و نەوت كرایەوە

یەكەم وێستگەی چارەسەركردنی پاشماوەكانی جەنگ و نەوت لە عێراق لە پارێزگای بەسرە كرایەوە.

لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی وێستگەكەدا عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وتی: جێبەجێكردنی ئەم جۆرە پرۆژە گرنگانە دەبێتە مایەی پاراستنی ژینگە، پێویستە هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هەبێت بۆ لابردنی پاشماوەكانی جەنگ كە چەندین ساڵە وڵات بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

لای خۆیەوە بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، جاسم فەلاحی رایگەیاند، وێستگەیەكە تایبەتە بە چارەسەركردنی پاشماوەكانی جەنگ و نەوت كە بە یەكەم وێستگەی لەم جۆرە هەژماردەكرێت لە عێراق.

 پاشماوەكانی جەنگ بە شێوەیەكی بەرفراوان لە پارێزگای بەسرە بڵاوبوونەتەوە كە بۆ سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران دەگەڕێتەوەو هۆشداریش دەدرێت لەبارەی كاریگەری لەسەر پیسبوونی ژینگە و تێكچوونی تەندروستی دانیشتوانی پارێزگاكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە180