عێراق

كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی‌ كرد‌ووه‌ بۆ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردن

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن: ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌ 

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ته‌واو كردووه‌. 

حازم ردێنی‌، وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌و پێویستیه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ بریتیه‌ له‌ مۆر و كابینه‌كانی‌ ده‌نگدان و ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كان ئاماده‌كراوه‌.
 
راشیگه‌یاند: له‌دوو رۆژی‌ داهاتوودا سه‌رجه‌م ئامێرو كه‌ل و په‌له‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان. 

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن، وتیشی‌، راهێنانی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن ته‌واو بووه‌ كه‌ وه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی‌ ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌و پسپۆڕانه‌ له‌ رۆژی‌ ده‌نگداندا كاریان چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ر گرفتێك ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌و ئامێرانه‌دا رووبدات، یان چاككردنه‌وه‌ی‌ له‌ رووی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، له‌هه‌ر ناوه‌ندێكی‌ ده‌نگدان ئامێرێكی‌ یه‌ده‌گ دانراوه‌.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە350