عێراق

سه‌عید كاكه‌یی‌: هه‌ر كه‌سێك مۆبایل بباته‌ بنكه‌ی‌ ده‌نگدان لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت

كۆمسیۆن: بۆ رێگری‌ له‌ ده‌ستكاری‌ ده‌نگه‌كان 3 ئامێرمان هه‌یه‌
سه‌عید كاكه‌یی‌: هه‌ر سندوقێك له‌سه‌دا 25ی‌ ده‌نگی‌ دووباره‌ تێدابێت ده‌سوتێت
سه‌عید كاكه‌یی‌: 56 هه‌زار كارمه‌ند گومانیان له‌سه‌ر بووه‌ دور خراونه‌ته‌وه‌


سه‌عید كاكه‌یی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ قه‌ڵاچۆكردنی‌ ساخته‌كاری‌ هه‌ڵبژاردن، رێوشوێنه‌كانی‌ رێگری‌ له‌ ساخته‌كاری‌  هه‌ڵبژاردن ئاشكراده‌كات ‌و ده‌نگده‌ران دڵنیا ده‌كاته‌وه‌.

سه‌عید كاكه‌یی‌، به‌ KNNی‌ راگه‌یاند: هه‌ر ده‌نگده‌رێك ئامێری‌ تۆماركردنی‌ وێنه‌‌و ده‌نگ، بباته‌ ناو وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان راده‌ستی‌ پۆلیسی‌ بنكه‌كه‌ ده‌كرێت ‌و لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت.

كاكه‌یی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بۆ رێگری‌ له‌ ده‌ستكاری‌ ده‌نگه‌كان سێ‌ ئامێریان هه‌یه‌‌و ئه‌وانیش ئامێری‌ هه‌ژماركردن ‌و جیاكردنه‌وه‌‌و دڵنیابو‌ونن.

وتیشی‌، هه‌ر سندوقێكیش له‌ سه‌دا 25ی‌ ده‌نگی‌ دووباره‌ی‌ تێدا بێت خه‌تێكی‌ سوری‌ لێده‌درێت ‌و ده‌نگه‌كانی‌ ناوی‌ ده‌سوتێن.

 به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمسیۆن، ئاشكرایكرد نزیكه‌ی‌ 56 هه‌زار كارمه‌ندی‌ كاتی‌ كۆمسیۆن كه‌ تێبینیان له‌سه‌ر بووه‌ دووخراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر كارمه‌ندێكیش بچوكترین گومانی‌ له‌سه‌ر بێت دوور ده‌خرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە303