عێراق

حاكم زاملی‌ هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ له‌شكركێشیی‌ سوپای‌ توركیا

زاملی‌: له‌شكركێشی‌ قه‌یرانێكی‌ ئه‌منیی‌‌و سیاسی‌ نوێ دروستده‌كات 

حاكم زاملی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و به‌رگریی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ له‌شكركێشیی‌‌و سنور به‌زاندنی‌ سوپای‌ توركیا بۆ نێو خاكی‌ عیراق.

حاكم زاملی‌، رایگه‌یاند: "له‌شكركێشیی‌‌و سنوری‌ به‌زاندنی‌ سوپای‌ توركیا بۆ نێو خاكی‌ عیراق، قه‌یرانێكی‌ ئه‌منیی‌‌و سیاسی‌ نوێ له‌نێوان به‌غداو ئه‌نكه‌ره‌ دروستده‌كات".
 
راشیگه‌یاند: بوونی‌ سوپای‌ توركیاو نزیكبوونه‌وه‌ی‌ له‌سوپای‌ عیراق، ئه‌گه‌ری‌ به‌ریه‌كه‌وتن‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ داوای‌ له‌سوپای‌ توركیا كردووه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌نێو خاكی‌ عیراق‌و پابه‌ند بن به‌سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ عیراق‌و رێزی‌ لێبگرن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە361