عێراق

به‌غدا؛ به‌هۆی‌ هێرشێكی‌ داعش نزیكه‌ی‌ 10 كه‌س كوژران


ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ به‌ دووری‌ 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری به‌غدا به‌و هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س كوژراون و له‌ نێویاندا دوو پۆلیس هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شارۆچكه‌ی تارمییه‌ به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند: به‌ پێی دوایین ئامار كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمار كراوه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاكامی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ باكووری به‌غدا 8 كه‌س كوژران.

ته‌ڵال خالیدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و ئاماره‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ 8 كه‌سه‌.

وتیشی‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌كانی ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی قه‌زای تارمییه‌یان داخستووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه‌ خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌دا حه‌شارداوه‌.

پێشتر ملازم نوعمان حامد زوهه‌یری، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر ناوه‌ندی قه‌زای تارمییه‌ باكوری به‌غدا و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كردووه‌.

نوعمان حامد زوهه‌یری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بوو، له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، پێنج مه‌ده‌نی كوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە350