عێراق

ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان له‌ ریزبه‌ندی‌ 165 هه‌میندایه‌

عێراق له‌ناو وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا خراپترین ره‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌یه‌‌و ته‌نانه‌ت سێ‌ پله‌ له‌دوای‌ سوریاوه‌یه‌

به‌پێی‌ به‌دواداچون‌و هه‌ڵسه‌نگاندێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ به‌ یه‌كێك له‌خراپترین ره‌گه‌زنامه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ داده‌نرێت‌و له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش له‌ پله‌ی‌ 165هه‌میندایه‌.   

به‌پێی‌ به‌دواداچون‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ناوه‌ندی‌ هینلی‌‌و هاوبه‌شه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كوالێتی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاتان، ره‌گه‌زنامه‌ی‌ سوری‌ له‌رووی‌ كوالێتی‌و به‌هاوه‌ سێ پله‌ له‌پێش ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ دێت‌و پله‌ی‌ 162ی‌ ریزبه‌ندی‌ جیهانی گرتو‌وه‌.

ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ئیماراتیش باشترین ره‌گه‌زنامه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكوری‌ ئه‌فریقاو له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش پله‌ی‌ 46هه‌مینی‌ گرتو‌وه‌، به‌دوایدا كوه‌یت دێت له‌ پله‌ی‌ 82 هه‌مینی‌ جیهان‌و قه‌ته‌ریش له‌پله‌ی‌ 87 ، سعودیه‌و به‌حره‌ین‌و عومانیش به‌دوای‌ ئه‌واندا دێن. 

له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش ره‌گه‌زنامه‌ی‌ فه‌ره‌نسی‌ باشترین ره‌گه‌زنامه‌ی‌ جیهانه‌و به‌دوایدا ره‌گه‌زنامه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ڵمانیاو ئایسله‌نداو دانیمارك‌و هۆڵه‌نداو نه‌رویج‌و سوید‌و فنله‌نداو ئیتاڵیاو سویسرا دێن.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە916