عێراق

وه‌زیری ناوخۆی عێراق رێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌گه‌ڵ سعودیه‌و كوه‌یت ئاشكرا ده‌كات

قاسم ئه‌عره‌جی: ساڵی 2018 ساڵی پاسه‌وانی سنورو ساڵی هه‌واڵگری‌و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌ر سێ وڵات رێككه‌وتنێكی نێوان عێراق‌و سعودیه‌و كوه‌یت ئاشكرا ده‌كات.


قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌ لێدوانێكیدا له‌شاری كه‌ربه‌لا  ئاشكرایكرد: هه‌ر سێ وڵاتی عێراق‌و كوه‌یت‌و سعودیه‌ رێككه‌وتنیانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوای داعش سنوره‌كانی یه‌كتری بپارێزن‌و به‌ هاوبه‌شی مه‌له‌فی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ئه‌عره‌جی، ئه‌وه‌شی وتووه‌ قۆناغی دوای داعش ناچارمان ده‌كات سنوره‌كانمان بپارێزین‌و رۆڵی هه‌واڵگری زیاتر چالاك بكه‌ین.

هاوكات ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌، ساڵی 2018 ساڵی پاسه‌وانی سنورو هه‌واڵگری‌و په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە280