عێراق

رۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ری: چه‌ند حیزبێكی كوردی داوای‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌كه‌ن

رۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ری: عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مان بده‌نه‌ كورد

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ململانێكانی داهاتوو له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ نێوان كوردو سوننه‌دا ئاشكرا ده‌كات.

رۆژنامه‌ی (عه‌ره‌بی جه‌دید)ی قه‌ته‌ری ئاشكرای ده‌كات، له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند حیزبێكی كوردی (به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكات) هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تر رازی بكه‌ن له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی وه‌ربگرن، له‌ به‌رامبه‌ر پێدانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌ سوننه‌كان.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، حیزبه‌ كوردییه‌كان پێشنیاریان كردو‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرن، ئه‌ویش له‌به‌رگرنگی پۆسته‌كه‌ وكاریگه‌رییه‌كه‌ی، له‌ به‌رامبه‌ردا پۆستی سه‌رۆككۆماری بده‌نه‌وه‌ به‌ سونه‌كان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردو‌وه‌، كه‌ حیزبه‌ سوننه‌كان ره‌تیان كردۆته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی بده‌نه‌ كورد و به‌ پشكی‌ خۆانی‌ ده‌زانن.

له‌ ده‌ستوری عێراقدا پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی زۆری چاودێری و یاسادانانی هه‌یه‌، به‌ڵام پۆستی سه‌رۆككۆماری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌نها پرۆتۆكۆڵین و ده‌سه‌ڵاتی فیعلیان نیه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە459