عێراق

عێراق؛ وێستگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ غاز كرایه‌وه‌

جه‌بار لعێبی‌، وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق، وێستگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ غازی‌ له‌ پارێزگای‌ میسان كرده‌وه‌، كه‌ توانای‌ رۆژانه‌ی‌ 71 ملیۆن پێ سێجا ده‌بێت.

له‌ میانی‌ به‌شداریكردنی‌ ئاهه‌نگێك جه‌بار لعێبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاند: "وێستگه‌یه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ غاز به‌ توانای‌ 71 ملیۆن پێ سێجا له‌ پارێزگای‌ میسان كرده‌ووه‌".

لعێبی‌ راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ دامه‌زراندنی‌ وه‌گه‌ڕخستنی‌ یه‌كه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان‌و، ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ وێستگه‌كانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ به‌ تێكرای 60 مێگاوات.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق، وتیشی‌، " وه‌به‌رهێنانی غاز كاری له‌ پێشنه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌، بۆ راگرتنی به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌وت".


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە283