عێراق

پۆلیسی عێراق: هاتوچۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ئاسايى ده‌بێت

پۆلیسی عێراق رایدگه‌یه‌نێت، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هاتوچۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ئاسايى ده‌بێت و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ئه‌ركی نیشتیمانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.

لیوا قاسم راشد، به‌رپرسی پۆلیسی پارێزگای واست رایگه‌یاند: له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سبه‌ی شه‌ممه‌، هاتوچۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق قه‌ده‌غه‌ ناكرێت و ته‌واوی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ رووی ئه‌منیه‌وه‌ پاریزراون و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

وتیشی "هێزه‌ ئه‌ممنیه‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و هاوڵاتیانیش ئێستا هۆشیاری زیاتری نیشتیمانیان هه‌یه‌و بۆیه‌ پێویست به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ناكات".

بڕیاری سبه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و دوینێ پێنجشه‌مه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە287