عێراق

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان: پشتگیری هیچ لیست و لایه‌ن و كاندیدێك ناكه‌ین

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان: ئه‌وانه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌ پێشتر تاقیكراونه‌ته‌وه‌و گه‌نده‌ڵ ده‌رچوون

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، كه‌وا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 12 ی ئه‌م مانگه‌دا پشتگیری هیچ حیزب و لیست و لایه‌ن و كاندیدێك ناكات. 

له‌وتاری هه‌ینیدا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی وتاربێژو نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی، ئاشكرایكرد، كه‌وا مه‌رجه‌عیه‌ت به‌ یه‌كچاو ته‌ماشای ته‌واوی كاندیده‌كان ده‌كات و پشتگیری هیچ حیزب و لیست و لایه‌ن و كاندیدێك ناكات له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا.

كه‌ربه‌لائی ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، كه‌وا مه‌رجه‌عیه‌ت پشتگیری له‌بژارده‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌سه‌ڵات و بڕواشیان وایه‌ هیچ بژارده‌یه‌كی جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ نیه‌.

جه‌ختیشی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، پێویسته‌ وانه‌ له‌رابردوو وه‌ربگیرێت و په‌یڕه‌وی به‌هاو بنه‌ماكان بكرێت و له‌ئه‌جنێدا ده‌ره‌كییه‌كان خۆیان به‌دووربگرن و داواشیكرد رێگه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ سامانی گشتی وڵاتیان به‌فیڕۆ داوه‌ و نه‌كه‌ونه‌ داوی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشوتر شكستیان هێناوه‌و گه‌نده‌ڵبوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە194