عێراق

حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی‌ له‌په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ ده‌كات

عه‌بادی‌: پیوێسته‌ ده‌نگده‌ران خوێندنه‌وه‌یان‌

عه‌بادی‌: پیوێسته‌ ده‌نگده‌ران خوێندنه‌وه‌یان
 بۆچالاكیه‌كانی‌ پاڵێوراوه‌كان و سه‌رۆكی‌ لیسته‌كان هه‌بێت


حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  پێشوازی له‌په‌یامی عه‌لی سیستانی  مه‌رجه‌عی‌ باڵای شیعه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی خولی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌كات و  په‌یامێكی‌ ناراسته‌وخۆش ئاراسته‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ ده‌كات.


دوێنێ‌ له‌په‌یامێكدا عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عێراق داوای‌ له‌ عێراقیه‌كان كرد  ده‌نگ به‌و كه‌سه‌ شكستخواردو و گه‌نده‌ڵانه‌ نه‌ده‌ن كه‌پێشتر پۆستی باڵایان وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی‌ شه‌قامی‌ عێراقی‌  وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوری‌ مالیكی‌  لێكدرایه‌وه‌.


له‌به‌رامبه‌ردا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ لیستی‌ نه‌سر پێشوازی‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ كردو  له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند،  پاڵپشتی هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عی ئاینی  به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی‌ سیستانی ده‌كه‌ین. 


عه‌بادی‌ داوای‌ له‌ ده‌نگده‌ران كردوه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ ووردیان هه‌بێت بۆ كار و چالاكی پاڵێوراو ‌و سه‌رۆكی لیسته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ خوله‌كانی رابردوودا  به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌  نه‌كه‌ونه‌ ته‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و فیڵبازه‌كانه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە606