عێراق

ئه‌سیل نوجه‌یفی: له‌داهاتوودا عێراق ده‌بێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران

نوجه‌یفی داواشی له‌عێراقییه‌كان كرد خۆیان ئاماده‌كه‌ن بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌سه‌ر وڵات‌

پارێزگاری پێشوی نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ عێراق ببێته‌وه‌ گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران.

ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری پێشوی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ئه‌گه‌ری‌ هاتنه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق و به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئاماژه‌ی ئاشكران بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا عێراق ده‌بێته‌وه‌ به‌گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.

نوجه‌یفی‌ جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ گۆڕه‌پانی عێراقی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئێران.

نوجه‌یفی داواشی له‌عێراقییه‌كان كرد خۆیان ئاماده‌كه‌ن بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌سه‌ر وڵات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە279