عێراق

كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واوكردووه‌

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ رۆژی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی‌ پێویستیان له‌ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان ته‌واوكردووه‌. 


موعته‌مه‌د موسه‌وی‌ ئه‌ندامی كۆمسیۆن رایگه‌یاند، كۆمسیۆن هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ وه‌كو ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی‌ ده‌نگدان و كارت و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان و چه‌ند پێویستیه‌كی‌ دیكه‌ی‌ په‌یوه‌ست به‌ رۆژی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه‌و سه‌رجه‌م ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانیش به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان له‌پارێزگاكان دابه‌شكراون.


ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كۆمسیۆن راشیگه‌یاند، راهێنانی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كۆمسیۆن ته‌واو بوه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ن, 125 كارمه‌ندیش وه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له‌پارێزگاكان دانراون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بكه‌ن.


كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن ته‌ئكیدی‌ كردوه‌ته‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنێكی‌ ئه‌منیی‌ پێویست له‌ده‌وروبه‌ری‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان گیراوه‌ته‌به‌ر. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە251