عێراق

باڵیۆزی‌ توركیا له‌ به‌غداد: ده‌روازه‌یه‌كی‌ نوێ له‌ نێوان عێراق‌و توركیا ده‌كرێته‌وه‌

باڵیۆزی‌ توركیا: ریفراندۆم ده‌ریخست كه‌ نابێت عێراق‌و توركیا یه‌ك ده‌روازه‌یان هه‌بێت

توركیا‌و عێراق بۆ  دروستكردنی‌ ده‌روازایه‌كی‌ نوێی‌ سنوری‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن‌و باڵیۆزی‌ توركیا له‌ به‌غداد، ده‌ڵێت: "ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ریخست نابێت ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌ یه‌ك ده‌روازه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌".

فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی‌ توركیا له‌ به‌غداد، به‌ ئه‌نادۆڵی‌ راگه‌یاندو‌وه‌ یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ گرنگی‌ پێده‌دات سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ ده‌روازه‌ی‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بكرێت پرسی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ دووه‌م فه‌رامۆش ناكه‌ن. 

به‌پێویستی‌ زانی‌ عێراق‌و توركیا پرسی‌ ده‌روازه‌ی‌ دووه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

باڵیۆزی‌ توركیا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، بۆ دروستكردنی‌ ده‌روازه‌ی‌ ئۆڤاكۆ شانده‌ ته‌كنیكییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌كه‌ رێگه‌یه‌كی‌ دورو درێژی‌ 570 كیلۆمه‌تری‌ له‌ فیشخابوره‌وه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا.

باڵیۆزی‌ توركیا، كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ ئۆڤاكۆی‌ به‌ گرنگ ناوبرد‌ووه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان عێراق‌و توركیا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە344