عێراق

گه‌یاره‌؛ كاندیدێكی‌ لیسته‌كه‌ی‌ عه‌لاوی‌ كوژرا


كاندیدێكی‌ سونه‌ی‌ لیسته‌كه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 2018ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌گونده‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوژرا. 


به‌پێی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك له‌گوندێكی‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، چونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی‌ فاروق محه‌مه‌د زه‌رزور، كاندیدی‌ لیستی‌ ئیئتیلافی‌ وه‌ته‌نیه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ و به‌چه‌قۆ كوشتویانه‌. 


ته‌رمی‌ ناوبراو ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ داد كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد له‌و رووداوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.


دوای‌ روداوه‌كه‌ش، نوسینگه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئیئتیلافی‌ وه‌ته‌نیه‌ داوای‌ له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی‌ جدیی‌ له‌رووداوه‌كه‌ بكه‌ن و تاوانباران راده‌ستی‌ دادگا بكه‌ن.
 
هه‌روه‌ك تاوانه‌كه‌یشی‌ به‌قێزه‌ون و تیرۆریستیی‌ وه‌سفكردووه‌.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە698