عێراق

كۆمسیۆن: 60 كاندیدی‌ لایه‌نه‌كانمان سزاداوه‌

عێراق؛ كۆمسیۆن چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌ده‌ستپێكی‌ بانگه‌شه‌دا ئاشكراده‌كات ‌

عێراق؛ كۆمسیۆن چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌ده‌ستپێكی‌ بانگه‌شه‌دا ئاشكراده‌كات 

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی‌ پێشێلكاریی‌ له‌بنه‌ماكانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌دا 60 كاندیدی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ جیاكانیان سزاداوه‌. 

كه‌ریم ته‌میمی‌، وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد، سزای‌ دارایی‌ چه‌ند كاندیدێكیان داوه‌، بێئه‌وه‌ی‌ هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی‌ سروشتی‌ پێشێلكارییه‌كانه‌وه‌ بخاته‌ڕوو.

ته‌میمی‌ وتیشی‌، له‌حاڵه‌تی‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكارییه‌كان ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران ئه‌و سزا داراییه‌، ده‌كات به‌دوو هێنده‌. 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حازم ردینی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا هه‌ندێك له‌سزاكان ده‌گاته‌، دورخستنه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كان له‌ڕكابه‌ریی‌ هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پێشێلكارییه‌كان په‌یوه‌ندیداربن به‌لێدوانی‌ تائیفیه‌وه‌. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە308