عێراق

حكومه‌تی عێراق به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی كرد به‌پشوو

حكومه‌تی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كرده‌  پشوو ئه‌ویش به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌.

نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئازار، له‌ سه‌رتاسه‌ری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا له‌ عێراق پشوی ره‌سمییه‌.

له‌كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی نزیكه‌ی 24 ملیۆن هاوڵاتیدا كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش بۆ هه‌ڵبژاردنی 329 نوێنه‌ر بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە338