عێراق

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واوكردووه‌

كۆمسیۆن: له‌ رۆژانی‌ بانگه‌شه‌دا پلانمان هه‌یه‌‌

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاریی‌ ته‌واو كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن و پلانی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ رۆژانی‌ بانگه‌شه‌. 


كه‌ریم ته‌میمی‌، وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق ده‌ڵێت، چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عیراق ده‌ستنیشانكردوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ بانگه‌شه‌و تۆماركردنی‌ هه‌ر پێشێلكارییه‌ك. 


ته‌میمی‌ وتیشی‌: ڕێوشوێنی‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ پێشێلكاریی‌ ده‌كات‌و توندترین سزاش  دورخستنه‌وه‌یه‌ له‌ركابه‌ریی‌ هه‌ڵبژاردن. 


له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، مه‌تین چادرچی‌، سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمسیۆن ئاشكرایكرد،  136 ناوه‌ندی‌ ده‌نگدان له‌ وڵاتانی‌ ئێران ‌و ئوردن ‌و توركیا و ئه‌مریكا و میسر و لوبنان ‌و ئیمارات ‌و روسیا ‌و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ تری‌ ئه‌وروپا بۆ ده‌نگده‌رانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە177