عێراق

به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاساییه‌وه‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ستاون

هێشتا 27 پرۆژه‌ یاسا ماوه‌ كه‌ له‌م خووله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌سه‌ند بكرێن‌


هێشتا 27 پرۆژه‌ یاسا ماوه‌ كه‌ له‌م خووله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌سه‌ند بكرێن


هێشتا زیاتر له‌ مانگێك واده‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ماوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بوونی ڕێژه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ ناتوانرێت له‌ ئێستادا هیچ دانیشتنێك ئه‌نجام بدرێت، له‌كاتێكدا هێشتا ٢٧ پڕۆژه‌ یاسا له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكاتی‌ ماوه‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، هۆكاری ئه‌وه‌ش سه‌رقاڵبوونی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ گرنگترین ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ش یاسای‌ نه‌وت و گازو  دادگای‌ فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی‌ فیدڕاڵین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە290