عێراق

عەلاوی داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات


ئیئتلافی وەتەنی بەسەرۆكایەتی ئه‌یاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن ‌و دوبارەكردنەوەی دەكات بۆ كاتێك هەلومەرج لەبار دەبێت.

ئیئتلافی وەتەنی داواش ده‌كات، حكومەتی ئێستا بكرێتە كار بەڕێكەر.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بەهۆی كاری توندوتیژی ‌و ساختەكاری ‌و چەواشەكاریی  كڕینی دەنگ ‌و قۆستنەوەی هەلومەرجی ئاوارە و ڕاگوێزراوەكان داوای دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 


كۆمسیۆن لیژنە بۆ هەولێر و سلێمانی ‌و كەركوك ‌و دەشتی نەینەوا دەنێرێت و لەساختەكاریی ‌و پێشێلكارییەكان دەكۆڵێتەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی و سۆسیالیست داواده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستی هه‌ژمار بكرێن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن دووباره‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه‌..

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1333