عێراق

عه‌بادی: عێراق خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نه‌وت‌و غاز هه‌یه‌

عه‌بادی: عێراق ده‌یه‌وێت بۆ داهات به‌ته‌نها پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌ستێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق خه‌زێنه‌یه‌كی باشی له‌نه‌وت‌و غاز هه‌یه‌‌و، حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سود له‌و خه‌زێنه‌یه‌ وه‌ربگرێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی وزه‌ له‌شاری به‌غدا رایگه‌یاند: "حكومه‌تی عێراق سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سود له‌و خه‌زێنه‌ی نه‌وت‌و غاز ببینێت، كه‌ له‌عێراقدا هه‌یه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ نابێت هه‌ر به‌ته‌نها پشت به‌ نه‌وت ببه‌سترێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌.

عه‌بادی، روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان وڵاته‌ گه‌وره‌كانی نه‌وتدا رووده‌دات، رێگری له‌سه‌ر عێراق نابێت، هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌ئێستادا كۆچێكی پێچه‌وانه‌ بۆ عێراق ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر عێراقیان به‌جێهێشتبوو.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ خه‌رجیه‌كانی به‌ركاربه‌ر له‌سه‌رده‌می شه‌ڕدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌بوو، كه‌ حكومه‌ت به‌ده‌ستیبهێنێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە124