عێراق

به‌غداد؛ رۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن گه‌رمتر ده‌بێت

ده‌نگده‌رانی‌ به‌غداد تێڕوانینی‌ جیاوازیان له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌‌

ده‌نگده‌رانی‌ به‌غداد تێڕوانینی‌ جیاوازیان له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌
به‌غداد؛ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كێبڕكێ‌ له‌سه‌ر 69 كورسی‌ ده‌كه‌ن



رۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌به‌غداد گه‌رمتر ده‌بێت، به‌هۆی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ كورسیه‌كانی‌ ئه‌و پارێزگایه‌شه‌وه‌ كێبركێی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گه‌رمتربووه‌، دانیشتوانی‌ به‌غدادیش تیڕوانینی‌ جیاوازیان له‌باره‌ی‌ به‌شداری‌ كردن له‌و پرۆسه‌یدا هه‌یه‌.

له‌به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارنیش گه‌رمتر ده‌بێت شه‌قام و ستوون و پرده‌كان پڕكراون له‌ وێنه‌و پۆسته‌ری كاندیده‌كان.

پارێزگای به‌غدا به‌هۆی چڕی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه‌ زۆرترین رێژه‌ی كورسی پێدراوه‌ كه‌ ٦٩  كورسیه‌ بۆیه‌ زۆرترین ململانێ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كن له‌پایته‌خت چڕبۆته‌وه‌.

به‌شێك له‌ هاوڵاتیانی به‌غدا هێشتا گومان له‌ به‌ڵێنی به‌شێك له‌ كاندیده‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێكی تر  پێیان وایه‌ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ تروسكایی گۆڕاكانی له‌ یه‌كسانی هێز دروست ده‌كات.

نا سه‌قامگیری ئه‌منی و بڵاو بونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی دارایی وای له‌ به‌شێك له‌ هاو ڵاتیان كردووه‌ به‌گڕوتینه‌وه‌ بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و  به‌ژداربن له‌پێكهێنانی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ئه‌لیكتڕۆنی ده‌بێت بۆیه‌ به‌شێك له‌چاودێرانی سیاسی  پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌مترین ساخته‌كاری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بكریت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە370