عێراق

دیاله‌: بۆمبێكی چێنراو 4 سه‌ربازی عێراقی كوشت

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاشكرایانكرد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌وه‌ له‌پارێزگای دیاله‌ 4 سه‌ربازی عێراقی كوژران.

نه‌قیب حه‌بیب شه‌مه‌ری، له‌ پۆلیسی دیاله‌، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌: سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ‌ هه‌ینی له‌ناوچه‌ی حه‌وزولنه‌دا له‌رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌، بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ 4 سه‌ربازی عێراقی له‌و ته‌قینه‌وه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌دوای ساڵی 2003 دۆخی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ تێكچووه‌و، به‌رده‌وام هێرش‌و په‌لاماری سه‌ربازی‌و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی رویداوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا هه‌زاران كه‌س بونه‌ته‌ قوربانی. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە110