عێراق

رۆژانه‌ 40 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردوی‌ خانو‌وه‌ رووخاوه‌كانی‌ موسڵ ده‌رده‌هێنرێنه‌وه‌

دوای‌ نۆ مانگ له‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ شاری‌ موسڵ، رۆژانه‌ 40 ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردوی‌ خانو‌وه‌ روخاوه‌كانی‌ به‌ری‌ راستی‌ شاره‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێنه‌وه‌.

له‌ئێستادا رۆژانه‌ دوو تیمی‌ خۆبه‌خش سه‌رقاڵی‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ژێر داروپه‌ردوی‌ خانو‌وه‌ رووخاوه‌كانن.

محه‌مه‌د عیدان، به‌رپرسی‌ یه‌كێك له‌و تیمه‌ خۆبه‌خشانه‌ رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ رابردوودا دوو هه‌زار ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستاشدا رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 40 ته‌رم ده‌ر ده‌هێننه‌وه‌.
ئاشكراشیكردووه‌، تا ئێستا هه‌ندێك ته‌رمی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ ژێر داروپه‌ردوی‌ خانو‌وه‌ رووخاوه‌كاندا ماون كه‌ پشتێنی‌ بۆمب رێژكراویان پێوه‌یه‌. 

به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زۆرینه‌ی‌ ته‌رمه‌كان پارچه‌ پارچه‌ بوون و زۆرینه‌شی‌ ته‌رمی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌.

دوای‌ سێ‌ ساڵ له‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ داعش، رۆژی‌ 10 ی‌ 7 ی‌ ساڵی‌ رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆنترۆڵكردنی‌ ته‌واوه‌تی‌ شاری‌ موسڵی‌ له‌
ده‌ست چه‌كدارانی‌ داعش راگه‌یاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە222