عێراق

عێراق؛ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دواخرا

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ دواخست.

سه‌عید كاكه‌یی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌KNN ی‌ راگه‌یاند: كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، بۆ 14ی‌ مانگی‌ داهاتوو دوابخرێت.
له‌كاتێكدا، بڕیاربوو بانگه‌شه‌ له‌ ڕۆژی‌ 10 نیسانه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ دواخستنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، كاكه‌یی‌ وتی‌، له‌ رۆژی‌ 12ی‌ مانگی‌ نیساندا بۆنه‌یه‌كی‌ ئاینی‌ شیعه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئه‌و بۆنه‌ ئاینیه‌ دروست نه‌كات، بانگه‌شه‌یان دواخستوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە402