عێراق

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌رده‌نگده‌رێك كارتی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ بفرۆشێت 15 ساڵ زیندانی ده‌كرێت

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌نێت، هه‌ر ده‌نگده‌رێك كارتی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ بفرۆشت به‌ 15 ساڵ زیندان سزا ده‌درێت.

كه‌ریم ته‌میمی‌، وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:  هه‌ر كه‌سێك كارتی‌ ده‌نگدان بفرۆشێت به‌پێی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ سزای‌ 15 ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ته‌میمی‌ وتیشی‌، پێشتریش كۆمسیۆن له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌ هۆشداری‌ داوه‌ته‌وه‌ ده‌نگده‌ران.

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ رۆژی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا هه‌ركه‌سێك بچێته‌ ناو بنكه‌ی‌ ده‌نگدان و جگه‌ له‌ كارتی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كارتی‌ دیكه‌ی‌ پێبێت، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و ره‌وانه‌ی‌ دادگا ده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ویش سزای‌ 15 ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە232