عێراق

3 فڕۆكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ روسی‌ له‌ عێراقه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سوریا

دوای‌ هێرشه‌كانی‌ تره‌مپ، بۆ ئه‌نجامدانی‌ هێرش بۆ سه‌ر رژێمی‌ دیمه‌شق، روسیا له‌ ئاسمانی‌ عێراقه‌وه‌ 3 فرۆكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ره‌وانه‌ سوریا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فرۆكه‌وانی‌ عێراقی‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ جه‌دیدی‌ قه‌ته‌ری‌، راگه‌یاند: 3 فرۆكه‌ی‌ بارهه‌ڵگری‌ سه‌ربازی‌ روسیا كه‌ یه‌كێكیان له‌ جۆری‌ ئانتۆنۆڤ بووه‌ له‌ دوو ئاراسته‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق‌و له‌وێشه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سوریا.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌كردوه‌، له‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان به‌غدا‌و مۆسكۆ هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئاسمانی‌ عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ روسییه‌وه‌.

ناردنی‌ ئه‌و 3 فرۆكه‌یه‌ بۆ سوریا، دوای‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دێت بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر رژێمی‌ ئه‌سه‌د.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە231