عێراق

عێراق‌و توركیا له‌باره‌ی‌ شه‌گال-ه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

ئه‌ردۆغان: له‌باره‌ی‌ شه‌نگال-ه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ عێراق دێته‌ توركیا
ئه‌ردۆغان: هیوادارین عێراق ئۆپه‌راسیۆن له‌ شه‌نگال ئه‌نجامبدات

عێراق‌و توركیا، له‌باره‌ی‌ شه‌نگال-ه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن‌و، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركیاش هیواداره‌ عێراق ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامبدات.

ئه‌ردۆغان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌رپرسێكی‌ عێراق، له‌باره‌ی‌ شه‌نگال-ه‌وه‌ دێته‌ توركیا.
وتیشی‌: "ئێمه‌ دۆخی‌ شه‌نگال-مان پێ قبوڵ ناكرێت‌و، هیوادارین حكومه‌تی‌ به‌غدا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامبدات.
 
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت با دیداری‌ دوو قۆڵی ئه‌نجامبده‌ین.
له‌باره‌ی‌ منبجیشه‌وه‌، ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌یان به‌ توركیا داوه‌، كه‌ په‌یه‌ده‌‌و یه‌په‌گه‌ له‌ منبج نامێننه‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ ئه‌ردۆغان، په‌یه‌ده‌‌و یه‌په‌گه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ منبجه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ له‌سه‌دا 90ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ عه‌ره‌ب پێكدێن‌و، ئه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی‌ ئه‌وان راده‌ستكردنیه‌تی‌ به‌ خاوه‌نه‌كانی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە280