عێراق

ئوسامه‌ نوجه‌یفی: چه‌مكی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا مه‌ترسیداره‌

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، هۆشداری له‌ چه‌مكی زۆرینه‌ی سیاسی‌و به‌ ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حیزبێك یاخود گروپێك یاخود كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه‌ خسته‌روو.

نوسینگه‌ی ئوسامه‌ نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ كاتی پێشوازیكردنی له‌ عه‌مار حه‌كیمی، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، هۆشداریداوه‌ له‌ چه‌مكی زۆرینه‌ی سیاسی‌‌و به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حیزبێك یاخود گروپێك یان كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه‌ خسته‌روو.

به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هاوبه‌شیه‌تی راسته‌قینه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش له‌ رێگای نوێنه‌ره‌ راسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك.

هاوكات باس له‌وه‌شكراوه‌، ده‌بێت كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌ میلیشیایه‌كان بڕه‌خسێنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە156