عێراق

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشوری عێراقی هه‌ژاند

به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٤ پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر پارێزگای واستی‌ له‌ باشوری عێراقی هه‌ژاند".


عه‌لی عه‌بدولخالق، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، له‌ لێدوانیكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٤ پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر پارێزگای واستی‌ له‌ باشوری عێراقی هه‌ژاند.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێری ٤ی به‌یانی به‌ كاتی ناوخۆ باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌. 

عه‌لی عه‌بدولخالق وتیشی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ گوڕی 2.7 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌م هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاندو هیچ زیانێكی‌ مادی‌ و گیانی‌ نه‌بووه‌.


له‌ ١٢ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گۆڕی 2.7 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی هه‌ژاند. له‌ ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٣٥كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوو.

هاوكات له‌ ئێرانیش ٦٢٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و هه‌زارانی دیكه‌ بریندار بوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە209