عێراق

عیراق: به‌هۆی‌ شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌وه‌ پێنج ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون

وه‌زیری‌ كۆچ: زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵ‌وحاڵی‌ خۆیان ‌

وه‌زیری‌ كۆچ: زیاتر له‌سێ ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵ‌وحاڵی‌ خۆیان 


ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی‌ شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌وه‌ پێنج ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان له‌ناوچه‌ جیاكانی‌ عێراق ئاواره‌بوون. 


ده‌رباز محه‌مه‌د له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پشتیوانیی‌ حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌, توانیویانه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ مرۆییه‌ تێبپه‌ڕێنن و له‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ ئاواره‌و كۆچبه‌ره‌ی‌ ناوچه‌ جیاكانی‌ عیراق, زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان. 


راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك گرفتی‌ ئه‌منیی‌ و نه‌بونی‌ شوێنی‌ گونجاو و خزمه‌تگوزاریی‌ پێویست، نه‌توانراوه‌ ئاواره‌كانی‌ دیكه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ شوێن و ماڵی‌ خۆیان. 


ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عیراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ی‌ گرتویانه‌ته‌به‌ر  بۆ سه‌قامگیریی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی‌ دیكه‌ ده‌توانن له‌مساڵدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە149