عێراق

هێڵی‌ ئاسمانی‌ عێراق به‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆردومانه‌وه‌ گه‌شته‌كانی‌ بۆ سوریا هه‌ڵپه‌سارد

داوای لێبوردن له‌ گه‌شتیاران كراوه‌ به‌هۆی دواخستنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و لوبنان‌


به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سوریا، هێڵی ئاسمانی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی له‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵپه‌سارد.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هێڵی ئاسمانیی عێراق، داوای لێبوردن له‌ گه‌شتیاران كراوه‌ به‌هۆی دواخستنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق  و لوبنان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ مه‌ترسی‌ هێرشی‌ سه‌ربازی‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازی‌ ‌و فرۆكه‌خانه‌كانی‌ ڕِژێمی ئه‌و سوریا له‌ لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆی ئه‌و هۆشدارییانه‌ی پێیاندراوه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌وروپاوه‌، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ به‌كارهێنانی رێڕه‌وی دیكه‌ی جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق _ لوبنان، له‌ رێگه‌ی كایه‌ی ئاسمانی وڵاتانی دیكه‌وه‌.

دوابه‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ ‌و گازی‌ كوشنده‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ سوریاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی‌ دومای‌ سه‌ر به‌ غوته‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات، حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بۆردومان ‌و موشه‌كبارانكردنی‌ سه‌رجه‌م بنكه‌ سه‌ربازی‌ ‌و فرۆكه‌خانه‌كانی‌ سوریای‌ كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1101