عێراق؛ رەوتی سەدر پیاوە بەدلە شینەكە كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران
عێراق؛ عەلی دەوای لازم پارێزگاری میسان كاندیدی دڵخوازی موقتەدا سەدرە
عێراق؛ عەلی دەوای لازم پارێزگاری میسان كاندیدی دڵخوازی موقتەدا سەدرە
عێراق؛ كەسایەتی خۆنەویستی عەلی دەوای لازم بوەتەمایەی سەرنجڕاكێشانی زۆركەس
عێراق؛ ساڵی 2012 لۆس ئەنجلۆس تایمز وەكو باشترین لێپرسراوی حكومی كاندیدی كردوە
كاندیدی دڵخوازی موقتەدا سەدر سەرۆكی قەوارەی سائیرون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو عێراق پیاوە بەدلە شینەكەیە، كە لە ئێستادا پارێزگاری میسانەو بەكەسایەتیەكی لەخۆبردو ناسراوە. عەلی دەوای لازم بەوە ناسراوە زۆربەی كات بەدلەیەكی شین لەبەردەكاتو راستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆژەكانی پارێزگاكەی دەكات.
ماوەی چەند ساڵێكە كاتێك باسی كاندیدی رەوتەكەی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت دەكرێت، بێ دودڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر باسی عەلی دەوام لازم دەكات. ئەو كەسەی بەپیاوە بەدلە شینەكە ناسراوەو تەنیا پارێزگارە لە پارێزگاكانی باشور كە دو خولی لەسەریەك بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوەتەوە.
عەلی دەوای لازم ساڵی 1965 لە قەزای مەجەری گەورەی پارێزگای میسان لەدایكبووە. لەساڵی 2010ەوە پارێزگاری میسانە. پێشتر سەرۆكی لیژنەی ئەنجومەنی پارێزگای میسان بووە. ئەو سەر بە رەوتی سەدرەو كارەكانی وەكو پارێزگارو كەسێتییە خۆنەویستییەكەی بوەتە جێی سەرسامیی زۆر لە عێراقیەكان.
ساڵی 2012 لەلایەن رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمزی ئەمریكیەوە وەكو باشترین كەسایەتی حكومی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبواری كارو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەستنیشان كراوە.
گرنگترین دەستكەوتەكانی دەوای وەكو پارێزگاری میسان دروستكردنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجەیە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. عەلی لازم دەوای بەوە ناسراوە بەدلەیەكی شین دەپۆشێتو وەكو ژینگەپارێزو كارمەندی پرۆژەكان بێ خۆجیاكردنەوە لەوان لە پرۆژەكاندا كاردەكات.
پارێزگارێكی بێ پاسەوانەو هاووڵاتیانی پارێزگاكەی دەتوانن بەبێ پرسگەو لەشەقامو كۆڵانەكانی پارێزگاكەیان بیبینن و سكاڵای حاڵی خۆیانی لابكەن.
دەوای دەڵێت: لەو كاتەی كاری بەڕێوەبردنی پارێزگاكەی وەرگرتوە بڕیاریداوە مەیدانی كاربكات و بەردەوام لەپەیوەندیدا بێت لەگەڵا خەڵك، بۆئەوەی بزانێت داواكانیان چینو ئەو بەربەستانەی نەهێشتوە كە لەنێوان زۆرینەی هەرە زۆری لێپرسراوانو هاووڵاتیاندا هەیە.
لەو روانگەیەشەوە جگە لەوەی ئەم پارێزگارە لە شەقامو كۆڵانەكاندا بەئاسانی دەبینرێت، رۆژێكیشی بۆ بینینی هاوڵاتیان تەرخانكردوە.
بەوتەی دەوالی هەموو هەفتەیەك چاوی بە 100 هاوڵاتی دەكەوێتو گوێ لەسكاڵاو كێشەكانیان دەگرێت.
فەلسەفەی ژیانیشی وتەیەكی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیبە كەدەڵێت: با خۆشەویستیو سۆزی ئەو كەسانەی بەرپرسیاری لێی لەدڵتدا بێت.
كارەكانی عەلی لازم دەوای بوەتە مایەی ستایشی زۆر لە رۆشنبیرانو نووسەران. لەو روەوە دادوەر مونیر حەداد لەوتارێكدا پارێزگارەكەی میسانی بە جێنشینی ئەبی زەری غەفاڕی چواندووە.
لەوتارێكدا نووسیویەتی عەلی دەوای لازم كە یەكێك لە پیاوەكانی رەوتی سەدرە، كاركردنی كردوەتە پرەنسیپ بۆ بەرەوپێشچونی پارێزگای میسان وەكو بەشێك لەبەرەوپێشبردنی عێراق.
ئەمساڵ وادەی كاركردنی عەلی لازم دەوای وەكو پۆستی پارێزگاری میسان كۆتایی دێتو بەنیاز نییە بۆ خولی سێیەم خۆی بپاڵێوێت. بەو پێیەی قەوارەی سائیرونی موقتەدا سەدر پێشەنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، ئەوا لەپاڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، عەلی دەوای لازمیش یەكێكە لەدیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو عێراق.
خوێندراوەتەوە2131